سبەی لە چەند ناوچەیەك دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت



ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای بەدواداچوونیان بۆ بەشە نەوتی بایەعی هاووڵاتیان، سبەی نەوت دەگاتە ناحیەكانی ژاراوە و سەنگەسەر و بڕی نەوتەكەش بۆ 3 هەزار و 500 ماڵ دەبێت .

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی پێنج شەممە 2ی 3ی 2023 بڕێكی زۆر نەوتی سپی ماڵان دەگاتە ناحییەكانی ژاراوە و سەنگەسەر و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت .

ڕاشیگەیاند، بڕی نەوتەكە بۆ ئەو ناوچانە بۆ 3 هەزار و 500 ماڵ دەبێت و لە ڕێگەی لیژنەی باڵای سووتەمەنییەوە دابەش دەكرێت .

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتایی هات و زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 321 هەزار و 138 خێزان دابەشكرا و قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوت لە دەورووبەری شارەكان دەستی پێكرد.

ئۆكراینا: هێرش ناكەینە سەر ڕووسیا
پێشت ئۆكراینا: هێرش ناكەینە سەر ڕووسیا
هەڵبژاردەی عیراق بە بردنەوە دەستیپێكرد
دواتر هەڵبژاردەی عیراق بە بردنەوە دەستیپێكرد
ەیوەندیدار