“لە دهۆك باوك و خوێندكارێك لە مامۆستایەكی وانەبێژ دەدەن”


نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت، لە دهۆك باوك و خوێندكارێك بە “شەق و زللە” لە مامۆستایەكی وانەبێژ دەدەن و هەڕەشەی كوشتنی لێدەكەن.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، له‌ پەروەردەی ڕۆژئاوای دهۆك خوێندكارێك و باوكێك بەشەق و زللە هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مامۆستایه‌كی وانه‌بێژ و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كه‌ن.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە وەک نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ بە توندترین شێوە ئەو کارە ئیدانە دەکەین، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەم بەزووترین کات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بکەرانی ئەو کارە بکەن”.

وتیشی، “بەندە قسەم لەگەڵ مامۆستا وانەبێژەکە کردووە ئەوەی پێویست بێت بۆی ئەنجام دەدەین، ئەوە لە هەر ٣٥ هەزار مامۆستای وانەبێژی داوە نەک تەنها لە یەک مامۆستای وانەبێژ”.

هەڵبژاردەی عیراق بە بردنەوە دەستیپێكرد
پێشت هەڵبژاردەی عیراق بە بردنەوە دەستیپێكرد
ئەردۆغان؛ كاتی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی ناگۆڕدرێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
دواتر ئەردۆغان؛ كاتی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی ناگۆڕدرێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار