نرخی دۆلار بەرزبووەوە



 

تادێت دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەهاكەی لەدەستدەدات، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار دینار.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار دینار.

وتیشی،  بەهای تمەنیش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەتەوە و ئێستا نرخی 100 دۆلار 5 ملیۆن و 320 هەزار تمەنە.

ئەوە لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلار نزم بووەوە، بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار 6 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند، شارەزایانی ئابووریش پێشبینییان دەكرد ئەو نرخە بگاتە 7 ملیۆن تمەن.

نرخی دۆلار بەراورد بە دیناری عێراقی لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە ناجێگیرە و ڕۆژانە لە هەڵكشان و داكشانی بەردەوامدایە، حكومەتی عێراقیش چەندین ڕێوشوێنی بۆ جێگركردنی بەهاكەی گرتووەتە بەر، بەڵام تا ئێستا نرخەكە بە تەواوی لە كۆنتڕۆڵدا نییە.

دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكووری كوردستان
پێشت دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكووری كوردستان
بە چەند ڕێگایەك دەروونت ئارام بكەرەوە
دواتر بە چەند ڕێگایەك دەروونت ئارام بكەرەوە
ەیوەندیدار