قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت و پێویستە ئامادەكاری بۆ بكرێت بەشێوازێك، كە بێگەرد بێت و مافی هەموو پێكهاتەكان لەبەرچاو بگیرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ ٢٨/٢ لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر، لەگەڵ مەمەد مەولود یاكوت، كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و پێكەوە باسی دواگۆڕانكارییە سیاسییەكانیان كرد.

قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی لە كونسوڵی توركیا كرد بەبۆنەی كارەساتی بوومەلەرزەكەی ئەم دواییە كە چەند شارێكی ئەو وڵاتەی گرتەوە، دواتر باسی پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدایان كرد.

سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی هەرێم، جێگری سەرۆك وەزیران، ئاماژەی بەوەدا كە؛ شاراوە نییە كێشەی سیاسی هەیە و كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر ڕەوشی هەرێمی كوردستان بەگشتی.

بۆ پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاماژەی بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەنێوان تیمی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی، كە لەسەر پێشنیار و دەستپێشخەری بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدراوە و وتیشی، “نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت و پێویستە ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد بكرێت و مافی هەموو پێكهاتەكانیش لەبەرچاو بگیرێت”.

بە فەرمی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 دیاریكرا
پێشت بە فەرمی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 دیاریكرا
ئیسرائیل دوو ڕێگەچارە دەخاتە بەردەم ئێران
دواتر ئیسرائیل دوو ڕێگەچارە دەخاتە بەردەم ئێران
ەیوەندیدار