ئیسرائیل دوو ڕێگەچارە دەخاتە بەردەم ئێران



ئیلی كۆهین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، دوو ڕێگەچارە دەخرێنەڕوو سەبارەت بە دۆسێی ئەتۆمی ئێران.

كۆهین لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئەنالینا بیربوك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەرلین، ڕایگەیاند:”دەتوانیین بگەڕێینەوە بۆ سزاكان، یان ڕێگەچارەی سەربازیمان لەبەردەمدایە”.

بە وتەی ئیلی كۆهین:”تاكە ڕێگەچارە بۆ دانانی سنورێك لەبەردەم پێشكەوتنی ئەتۆمی ئێران، گوشاری دیپلۆماسی و ئابوورییە”.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت:”داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كردووە، سوپای پاسدارانی ئێران وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكات”.

ئیلی كۆهین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل كە ئەمڕۆ بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەڵمانیا، لە قسەكانیدا جەختی لەسەر دۆسێی ئێران كردەوە.

 

قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت
پێشت قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت
ڕاوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت
دواتر ڕاوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت
ەیوەندیدار