بە فەرمی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 دیاریكرا



وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 دەكات و سەرەتاش بە مووچەی لیواكانی پێشمەرگە دەستپێدەكات، كە مووچەیان لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لیستی مووچەی لیواکانی پێشمەرگە بۆ مانگی شوبات گەیشتە بانکەکان.

وتیشی، “ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٣/٢ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت”.

بڕیارە دوای لیواكان، خشتەی مووچەی مانگی 2ی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان ڕابگەیەنرێت.

لەگەڵ سەرهەڵدانی شەپۆلەكانی كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی خرایە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە و دواتر پێشمەرگە مووچەی پێ‌ دەدرا و ئەو خشتەیە جێگیركرا، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی زووتر گەیشتنی پارەی هاوپەیمانان سەرەتا مووچەی لیوا هاوبەشەكان دابەش دەكرێت.

سودانی دوایین گوللـەی پرۆسەی سیاسی
پێشت سودانی دوایین گوللـەی پرۆسەی سیاسی
قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت
دواتر قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت
ەیوەندیدار