ڕاوكردنی ماسی لە هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت



 

هەموو ساڵێك لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زاوزێی ماسی و دانانی گەرا بۆ زیادبوونی، راوی ماسی بۆ سێ‌ مانگ قەدەغە دەكرێت‌ و سەرجەم راوچییەكانیش ئاگاداردەكرێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەمە 28ـی شوبات، محەمەد سەدرەدین ئەفسەری یاسایی لە پۆلیسی ژینگە و دارستان، میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە”پاراستنی سامانی ماسی یەكێكە لە كارەكانی ئێمە و كاری لەسەر دەكەین.

بە وتەی محەمەد سەدرەدین”بە بڕیار قەدەغەی ڕاوی ماسی لە پێنجی ئادار لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكات و تا 15ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت، ڕۆژی 16ـی حوزەیران راوكردن دەست پێ‌ دەكاتەوە”.

ئەو ئەفسەرە یاساییەی پۆلیسی ژینگە و دارستان دەڵێت”لەم ماوەیەدا بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاراستنی دارستان، مەفرەزەی گەڕۆكی دەبێت بۆ گرتنی سەرپێچیكاران كە بەهیواین دەكەین هاووڵاتییان پێیەوە پابەندبن، بڕیارەكەش لە هەموو دەریاچە و ڕووبارەكان جێبەجێ‌ دەكرێت‌، چونكە وەرزی زاوزێی ماسی دەكەوێتە ئەو ماوەیە، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكاران سزای یاسایی دەدرێن، سەرجەم راوچییانی ماسیمان لەو بڕیارە ئاگادار كردووەتەوە”.

ژمارەیەكی زۆر زێ و ڕووبار و دەریاچە لە هەرێمی كوردستاندا هەن و هاووڵاتییان ساڵانە راوی ماسیی تێدا دەكەن، لەو ڕووەشەوە بەكارهێنانی تەقەمەنی و ئامێری لەناوبەر بۆ راوكردنی ماسی بە تەواوی قەدەغە كراوە.

ئیسرائیل دوو ڕێگەچارە دەخاتە بەردەم ئێران
پێشت ئیسرائیل دوو ڕێگەچارە دەخاتە بەردەم ئێران
دوو هەفتە پشووی فەرمی لە هەرێم ڕاگەیەنرا
دواتر دوو هەفتە پشووی فەرمی لە هەرێم ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار