دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری دەستی پێكردەوە



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەست دەكەنەوە بە پێدانی بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری بە شۆفێران.

سالار محەمەد، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و دابەشكردنی بەنزین لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەنزینی 800 دیاری دەدرێت بە گشت شۆفێران تەنها بە بڕی 40 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاندووە، بەنزینی 690 دیناری دەدرێت بە گشت پاسەكان، بەڵام تەنها بە بڕی 40 هەزار دینار.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەنزینی 690 دیناری دەدرێت بە گشت تاكسییەكان، بەلام بەبڕی تەنها 30 هەزار دینار.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا گۆڕانكاری لە پێدانی بەنزینی 690 دیناری و 800 دیناری ئاشكراكردووە و جەختی كردۆتەوە بۆ پاس و تەكسی بەنزینی 690 دیناری بەردەستە بەو مەرجەی بۆ پاس تا بڕی 40 هەزار دینار و بۆ تاكسی تاوەكو بڕی 30 هەزار دینار.

جەختیشی كردۆتەوە، بەنزینی 800 دیناری بۆ گشت شۆفێرانە تاوەكو بڕی 40 هەزار دینار.

 

ناتۆ: ئۆكراینا وەرناگرین
پێشت ناتۆ: ئۆكراینا وەرناگرین
خەڵك؛ ڕێككەوتنی نوێی یەكێتی و پارتی ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ ڕێككەوتنی نوێی یەكێتی و پارتی ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار