مووچەی لیواكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت



 

لیستی مووچەی لیواكانی پێشمەرگە بۆ مانگی شوبات گەیشتە بانكەكان و بڕیارە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لیستی مووچەی لیواكانی پێشمەرگە بۆ مانگی شوبات گەیشتە بانكەكان.

بەپێی زانیارییەكان، پێشبینی دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی لیواكانی پێشمەرگە بكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێم بەڵێنی دابوو هەموو 25 ی مانگێك مووچە دابەش بكات، بەڵام بڕیارەكە جێبەجێ‌ نەكراو دابەشكردنی مووچە ی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم هەموو مانگێك لە وادەی دیاریكراوی خۆی دوادەكەوێتو دابەشكردنی زیاتر لە دوو هەفتە دەخایەنێت.

 

بەندكراوێكی كورد گیانی لەدەستدا
پێشت بەندكراوێكی كورد گیانی لەدەستدا
سوودانی: لە چاكسازییە داراییەكان بەردەوامین
دواتر سوودانی: لە چاكسازییە داراییەكان بەردەوامین
ەیوەندیدار