بەندكراوێكی كورد گیانی لەدەستدا



 

بەندكراوێك بەناوی سەعید سەلیمی فەر، خەڵكی ئورمیە، بەهۆی ڕێگری لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لە وەرگرتنی چارەسەر و گواستنەوەی ناوبراو بۆ ناوەندە دەرمانییەكان، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، سەعید سەلیمی فەر، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵكی گوندی سوڵتان ئاباد سەر بە ئورمیە، بەهۆی دواخستنی بە ئەنقەستی بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، لەكاتی گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانەی “سەید شوهەدا”ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

سەعید سەلیمی كە خاوەنی منداڵێكە، كاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ گیانی لەدەستداوە، بەڵام ناوەندە حكوومەتییەكان بەبێ ئاگاداركردنەوەی بنەماڵەی ئەم بەندكراوە، هەتا كاتژمێر ١٢ی شەو تەرمی ناوبراویان لە نەخۆشخانە ڕاگرتووە.

بەگوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی سەعید سەلیمی نەخۆشی زگماكی دڵی هەبووە، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە، هەتا دوایین خولەك ڕێگریان لە گواستنەوەی ئەم بەندكراوە بۆ نەخۆشخانە كردووە.

ئەم هاووڵاتییە ١٨ ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەركرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم بەندكراوە ماوەی ١٥ساڵی بەندكرانی لە بەندیخانەی قەزوین تێپەڕاندووە و لە سێ ساڵی ڕابردووەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گواسترابووەوە.

 

بازرگانی بە هاوكارییەكانی بوومەلەرزەلێدراوانەوە دەكرێت
پێشت بازرگانی بە هاوكارییەكانی بوومەلەرزەلێدراوانەوە دەكرێت
مووچەی لیواكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت
دواتر مووچەی لیواكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت
ەیوەندیدار