سوودانی: لە چاكسازییە داراییەكان بەردەوامین


 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی بەردەوامن لە ئەنجامدانی چاكسازیی لە بواری داراییدا و جێبەجێكردنی پلانەكان بۆ ئەوەی مامەڵە بانكییەكان بە دیجیتاڵی بكەن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی كردووە لە شاندێكی كۆمپانیای ڤیزای جیھانیی بۆ كارتەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیی.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چاكسازیی لە بواری داراییدا، جێبەجێكردنی پلانەكان بۆ بەدیجیتاڵی مامەڵە بانكییەكان كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا كاری پێ دەكرێت.

محەمەد شیاع سوودانی هەروەها جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەو ھەنگاوانەی لەو بوارەدا نراون و رایگەیاندوون و مامەڵە داراییەكان، كارەكانی ھاووڵاتییان ئاسان دەكات، ھەروەھا یاساكانیش پتەوتر دەكات بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە.

لەلای خۆیەوە شاندی كۆمپانیای ڤیزای جیھانیی بۆ كارتەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیی پاڵپشتی خۆی بۆ پلانەكانی حكوومەتی عێراق سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی خاڵەكانی فرۆشتنی كارتە ئەلیكترۆنییەكان (POS) و ھەنگاوەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ زیاتر ئاسانكردنی مامەڵە داراییەكان راگەیاندووە.

 

مووچەی لیواكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت
پێشت مووچەی لیواكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت
پێوەری ڕێختەر چییە؟
دواتر پێوەری ڕێختەر چییە؟
پەیوەندیدار