دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە



 

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لە هەولێر لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن كۆببنەوە و پرسەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ بكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تیمەكەی پارتی پێكهاتوون لە رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك تەكنیككار.

شاندی یەكێتیش لە رزگار حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك تەكنیككار پێكهاتوون.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا ئەو دوو شاندە باسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و رێككەوتن لەسەر پێشنیازكردنی ڕۆژێك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكەن.

ئەوە لەكاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆی ئەنجام نەدرا و تەمەنی پەڕلەمانی كوردستانیش بۆ ماوەی ساڵێك و دوو مانگ درێژكرایەوە، بەرپرسانیش جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەنەوە لە ئەمساڵدا، چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لە ئەوە كرد كە دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

 

بەهۆى بوومەلەرزەكانەوە 25 ڕۆژنامەوان گیانیان لەدەستداوە
پێشت بەهۆى بوومەلەرزەكانەوە 25 ڕۆژنامەوان گیانیان لەدەستداوە
لە شارباژێڕ كەڕنەڤاڵی ئازادكردنی كەوەكان بەڕێوەچوو
دواتر لە شارباژێڕ كەڕنەڤاڵی ئازادكردنی كەوەكان بەڕێوەچوو
پەیوەندیدار