شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە



دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینی هاتنەبەری شەپۆلێكی تری بارانبارین دەكات لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات و دەڵێت”هێشتا لە وەرزی زستانداین”.

ئەمڕۆ دوو شەممە،ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری عامر جابری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسیی عێراقەوە بڵاویكردەوە”هێشتا لە عێراق لە وەرزی زستانداین و ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش سەبارەت بە گۆڕانكاریی كەشوهەوا و وشكەساڵی بڵاو دەكرێتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە”.

بە وتەی جابری”وەرزی بارانبارین هێشتا بەردەوامە و گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما لە نێوان نزمبوونەوە و بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش بە حاڵەتێكی ئاسایی دادەنرێت”.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسیی عێراق دەڵێت”هێشتا زستان ماوە و گۆڕانكارییەكان بەردەوام دەبن، پێشبینیش دەكرێت باران لە ناوچە جیاجیاكاندا ببارێت”، پێشبینیش دەكات لە مانگی ئاداردا بارانبارین دەستپێبكاتەوە.

پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت
پێشت پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت
پارتی لە بارەی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
دواتر پارتی لە بارەی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار