هەولێر؛ مەرج بۆ دانانی سیستمی شۆڤاز دادەنرێت



پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی بەرگری شارەستانی و پشكنینی زانستی، ڕەزامەندی نادرێت لە دانانی سیستەمی شۆڤاز لە ماڵان و شوێنە گشتییەكان و سەرژمێری سەرجەم (ماڵ، چێشتخانە، هۆتێل، باڵەخانە، و شوێنە گشتییەكان) لەهەولێر وەربگرن كە ئەو سیستەمە بەكاردەهێنن.

بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمرۆ دووشەممە 2023.2.27 بەئامادەبوونی هەریەك لە هێمن قادر و مەسعود كارەش، جێگرانی پارێزگار، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەبارەی كارەكانی لیژنەی پێداچوونەوە و دانانی مەرجی زانستی بە سیستمی شۆفاژ لە شوێنە گشتییەكان و ماڵان و بەكارهێنانی غازی ئێڵ‌پی‌جی ئەنجامدرا.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی كارەكانی لیژنەی ناوبراو كرا لە پێداچوونەوە و بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو شوێنانەی، كە ئەم سیستەمە بەكار دەهێنن، پاشان پوختەیەك لەبارەی خاڵی بەهێز و لاواز و شێوازی بەكارهێنانی سیستەمەكە خرایەڕوو و جەخت لە پێویستی كارلەسەر كردنی ئەو سیستەمە لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و شارەزای كرایەوە.

هاوكات پارێزگاری هەولێر تەئكیدی لەسەر رێگە نەدان بە هیچ كۆمپانیا و كەسێك بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەرگریی شارستانی، سیستمی غازی شل بۆ چێشتخانە و نانەواخانە و ماڵان جێگیر بكات.

لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد، سەرژمێری سەرجەم (ماڵ، چێشتخانە، هۆتێل، باڵەخانە، و شوێنە گشتییەكان) لە هەولێر وەربگرن كە ئەو سیستەمە بەكاردەهێنن و سەرجەم لیژنەی قایمقامیەتەكانی سنووری پارێزگای هەولێریش، بە دواداچوونی پێویست بكەن بۆ ڕێكخستنەوەی سەرجەم ئەو بەنزینخانانەی كە سیستەمی غازی (ئێڵ‌پی‌جی)یان بۆ ئۆتۆمبێل هەیە.

سوپای پاسداران: ئامادەین مەشق بە هێزەكانی عیراق بكەین
پێشت سوپای پاسداران: ئامادەین مەشق بە هێزەكانی عیراق بكەین
چاوش ئۆغلۆ: بەڵێ بۆ سوێد ناكەین
دواتر چاوش ئۆغلۆ: بەڵێ بۆ سوێد ناكەین
ەیوەندیدار