سوپای پاسداران: ئامادەین مەشق بە هێزەكانی عیراق بكەین



حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران، ئامادەیی سوپای پاسداران دەردەبڕێت بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی ڕاوێژكاری لە بوارە جیاجیاكان، بە مەشقپێكردنی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە.


سەلامی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ سابت عەباسی وەزیری بەرگری عیراق لە پەراوێزی سەردانی عەباسی بۆ تاران، ڕایگەیاند:”عیراق لەڕووی جیۆسیاسییەوە گرنگییەكی گەورەی بۆ جیهانی ئیسلامی هەیە، ئێران و عیراقیش یەك ڕاستین و هیچ ڕووبەڕێك لەیەكدییان دانابڕێت”.

لەبارەی پەرەسەندنەكانی دە ساڵی ڕابردوو، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران وتی:”نەتەوەی ئیسلام و گەلی ئێران بە تایبەتی، قبوڵی ناكات هێزە بیانییەكان دەست بەسەر ئاسایشی عیراقدا بگرن و وڵاتەكە دابەش بكەن”.

بە وتەی سەلامی:”بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، مانای نەمانی ئاسایشە، گەلی ستەمدیدە باجی تەماحەكانی ئەمریكا دەدات، لۆجیكی ئێرانی ئیسلامیش لەسەر دەركردنی ئەمریكاییەكان لە ناوچەكەدا بەندە”.

سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق بە پلەی یەكەم دێت لە خواردنی گۆشتدا
پێشت سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق بە پلەی یەكەم دێت لە خواردنی گۆشتدا
هەولێر؛ مەرج بۆ دانانی سیستمی شۆڤاز دادەنرێت
دواتر هەولێر؛ مەرج بۆ دانانی سیستمی شۆڤاز دادەنرێت
ەیوەندیدار