چاوش ئۆغلۆ: بەڵێ بۆ سوێد ناكەین



 

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو ڕایگەیاند ”بەڵێن هەیە لەبارەی ئەندامێتیی ناتۆ، هەتا ئێمە ئەو هەنگاوانە بەدینەكەین، بەڵێ ناكەین بۆ ئەندامێتیی سوێد لە ناتۆ”.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بازرگانی دەرەكیی هەنگاریا، پیتەر سزیجارتۆ لە ئەنقەرە، وەزیری دەرەوەی توركیا چاوشئۆغڵو، كۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایگەیاند “لە دوو مەترسی بۆ ناتۆ یەكێكیان تیرۆریزمە و ئەوەش لە بەڵگەكانی مەدرید و هەموو بەڵگەكانی ناتۆدا هەیە”.

مەولود چاوشئۆغڵو بەپێویستی زانی نیگەرانییەكانی توركیا لەبارەی تیرۆر لەلایەن سوێد و فینلاندەوە بە هەند وەربگیرێت، هەر لەبەر ئەوەش بوو بە هاوكاری هاوپەیمانانی دیكە لە مەدرید یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی سێقۆڵی واژوو كرا.

وەزیری دەرەوەی توركیا، ئاماژەی بەوە كرد، لەلایەن سوێدەوە هەنگاوی دڵنیایی لەبارەی جێبەجێكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی سێقۆڵی نەنراوە : ”بەڵێن هەیە لەبارەی ئەندامێتیی ناتۆ. هەتا ئێمە ئەو هەنگاوانە بەدینەكەین، بەڵێ ناكەین بۆ ئەندامێتیی سوێد لە ناتۆ”.

چاوشئۆغڵو سەبارەت بە سێیەمین كۆبوونەوەی میكانیزمی هاوبەشی هەمیشەیی كە لە بڕۆكسل بەڕەوەدەچێت، رایگەیاند: ”با لە نۆی ئاداردا هەموو بەڕوونی بیبینن كە بەتایبەتی سوێد بەرپرسیارێتییەكانی بەجێنەگەیاندووە”.

هەولێر؛ مەرج بۆ دانانی سیستمی شۆڤاز دادەنرێت
پێشت هەولێر؛ مەرج بۆ دانانی سیستمی شۆڤاز دادەنرێت
وەزارەتی سامانەسروشتییەكان: زیاترله 360 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون
دواتر وەزارەتی سامانەسروشتییەكان: زیاترله 360 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون
ەیوەندیدار