ئێران چاوەڕێی نەورۆزێكی مەترسیدارە



هۆشداری لە نەورۆزێكی خوێناوی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەدرێت

چاوەڕێدەكرێت ڕۆژهەڵاتییەكان و ئێرانییەكان شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان لەگەڵ بڵیسەی ئاگری نەورۆزدا دەستپێبكەنەوە، جەژنەكانی نەورۆز كەمتر لە یەك مانگیان ماوە، چاوەڕێدەكرێت لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ڕێوڕەسمەكانی نەورۆز تێكەڵ بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی توند بكرێن.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكان، ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی توندوتیژیی و ناڕەزایەتییەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەگەڵ دەستپێكردنی ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆزدا هەیە.

هادی ڕەسوڵزادە وتەبێژی ڕێكخراوی هانا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمەریكا ڕایگەیاند “ئێرانییەكان بە دوای دەرفەتێكدا دەگەڕێن، تا جارێكی دیكە گڕ بەر بدەنەوە شەقامی ئێران و بە گڕوتینەوە دەست بە خۆپیشاندانەكان بكەنەوە، بۆ ئەوەش پێدەچێت ئاهەنگی نەورۆز بكرێتە ئەو دەرفەتە”.

ئەو دەشڵێت “بە پێی ئامارەكانی ڕێكخراوەكەیان لە مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا 280 كەس دەستگیركراون.”

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران، داوا لە هاووڵاتیان و شەقامی گشتی دەكات، “نەورۆز بكرێتە هەڵوێستێكی گشتی و ناڕەزایی بەرامبەر بە ئێران لە سەرانسەری ئەوروپا و وڵاتانی دەرەوە، كە پێدەچێت، ببێتە هەنگاوی سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی ژینا”.

پاش مەرگی ژینا ئەمینی كچە كوردێكی خەڵكی شاری سەقز، لە تاران، لە كاتێكدا لەلایەن پۆلیسی ئاكارەوە بەهۆی گوایە ڕەچاونەكردنی باڵاپۆشی زۆرەملێ دەستگیركرابوو، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە.

بە پێی ئاژانسی هرانای بنكە لە ئەمریكا، لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە لە مانگی 9ی ساڵی ڕابردووەوە، بەلایەنی كەم 522 كەس گیانیان لەدەستداوە، لە ناویاندا 70 منداڵ و 68 كەسیش لە هێزە چەكدارەكانی ئێران هەن.

بە پێی ئاژانسەكانی مافەكانی مرۆڤ بە دەیان هەزار كەسیش لەلایەن ئێرانەوە دەستگیركراون.

پێپسیکۆ بانگهێشتی دەستپێشخەر و خاوەنکارەکان دەکات
پێشت پێپسیکۆ بانگهێشتی دەستپێشخەر و خاوەنکارەکان دەکات
ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار