ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە



 

بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی لە ئاستی ناحیەی پیرەمەگرون كەسێك گیانی لەدەستدا كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە.

كۆنتڕۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سەر ڕێگای دوكان-سلێمانی لە ئاستی ناحیەی پیرەمەگرون كەسێك گیانی لەدەستدا كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری توێتا لاندكرۆزەر بووە و كاتژمێر ٣:١٥ خولەكی بەرەیانی ئەمرۆ دووشەممە وەگەڕاوە و سەرەتا شۆفێرەكە بریندار بووە، بەڵام دواتر لەبەر سەختی برینەكەی گیانی لەدەستداوە.

سەبارەت بە هۆكاری ڕووداوەكە، كۆنتڕۆڵی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بەپێی هێڵكاری تیمەكانی هاتووچۆ دەركەوتووە هۆكاری ڕووداوەكە خێرایی‌ و پابەند نەبوون بووە بە یاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە.

لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە چەندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوودەدەن، كە بە بڕوای شارەزایانی هاتووچۆ بەشێكی ڕووداوەكان پەیوەندییان بە خراپی ڕێگاو بانەكانەوە هەیە و بەشێكی دیكەشیان بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و تیژڕەوی دەگەڕێتەوە.

 

ئێران چاوەڕێی نەورۆزێكی مەترسیدارە
پێشت ئێران چاوەڕێی نەورۆزێكی مەترسیدارە
پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت
دواتر پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت
پەیوەندیدار