شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان و پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، شەپۆلێكی باران بارین بۆ ماوەی هەفتەیەك لە سەرەتا مانگی داهاتووەوە هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەگشتی ئەم ھەفتەیە كەشوھەوا بەجێگیری ئەمێنێتەوە لەگەڵ زیاتر بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا.

ڕاشیگەیاند، لە ٣ی مانگی ئازارەوە تا ٨ی مانگ ئەم مەودایە كەشوھەوا ناجێگیر دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان بەھۆی ھاتنی بارستەی شێ و گەرمیەوە لە ناوچەكانی باشووری ڕۆژئاواوە ھاوكات چالاكبوونی نزم ەپاڵەپەستۆیەك لەدەریای ناوەڕاستەوە، كە ئەمەش ئەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی دۆخی ناسەقامگیری لەكەشوھەوای ناوچەكەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هۆكارانە دەبنە هۆی زیادبوونی خێرایی با و چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە باران لەناوچەی جیاجیادا و بارانەكانیش زیاتر ناوچەیی و بەھارین و ڕێژەكەی لەناوچە نزمەكاندا زۆر نابێت و لەناوچە شاخاویەكاندا باشتر ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما.

پارێزگاری سلێمانی بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران گشتاندنێك بۆ فەرمانگەكان دەكات
پێشت پارێزگاری سلێمانی بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران گشتاندنێك بۆ فەرمانگەكان دەكات
بەلەمێكی كۆچبەران بە 123 سەرنشینەوە نقوم بوو
دواتر بەلەمێكی كۆچبەران بە 123 سەرنشینەوە نقوم بوو
ەیوەندیدار