شەش كۆڵبەر برینداربوون



 

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە نزیك گوندی شوانكارە سەر بە شارۆچكەی شاهۆ هەڵكەوتوو لە شاری ڕوانسەر لە پارێزگەی كرشامانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لانی كەم شەش كۆڵبەری خەڵكی سەلاسی باوەجانی كە بەرەو ناوچە سنوورییەكان دەڕۆیشتن، بەسەختی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە پێنج كۆڵبەری خەڵكی سەلاسی باوەجانی بەناوەكانی سەلاح ڕەحمانی، زەكەریا ئەحمەدی، مێرساد دەروێشی، زەكەریا، ماكوان، لەگەڵ كۆڵبەرێكی دیكە كە هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشكرا نەبووە لەنزیك گوندی شوانكارە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و برینداربوون.

بەگوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم شەش كۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەیەك لە شاری جوانڕۆ گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستی دوو كەسیان ناجێگیرە.

 

كۆمیتەی كوردی نەرویجی پێكدەهێنرێت
پێشت كۆمیتەی كوردی نەرویجی پێكدەهێنرێت
كوردێك لەسێدارە درا
دواتر كوردێك لەسێدارە درا
ەیوەندیدار