كوردێك لەسێدارە درا



 

سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد و خەڵكی دێولان بە ناوی حەمید ڕەحیمی كە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، جێبەجێكرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە سزای سێدارەی بەندكراوێكی خەڵكی دێولان بە ناوی حەمید ڕەحیمی تەمەن ٣٤ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێكرا.

بە گوتەی سەرچاوەكانی هەنگاو، ناوبراو چوار ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرا.

هەواڵی لەسێدارەدانی حەمید ڕەحیمی هەتا ئێستا لە میدیا حكوومەتییەكان و بەتایبەت میدیاكانی سەر بە دەزگای دادی ئێران ڕانەگەیەندراوە.

هەنگاو ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێكدا باسی لە گواستنەوەی حەمید ڕەحیمی بۆ ژووری تاكەكەسی و ئەگەری جێبەجێكرانی سزاكەی كردبوو و لەوبارەوە هوشداریی دابوو.

شەش كۆڵبەر برینداربوون
پێشت شەش كۆڵبەر برینداربوون
دابەشكردنی نەوت بەردەوامە
دواتر دابەشكردنی نەوت بەردەوامە
ەیوەندیدار