نرخی غاز دابەزی



نرخی گاز و غاز 25 دینار دابەزی، ئێستا غاز بە 675 دینارە و گازیش بە هەزار دینارە، هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخی بەنزیندا ڕووی نەداوە.

ماوەی 10 ڕۆژ بەر لە ئێستا، نرخی بەنزین لە جۆری نۆرماڵ 50 دینار دابەزی و موحەسەنیش 25 دینار دابەزی، هۆكاری ئەو دابەزینەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی گاز و غاز 25 دینار دابەزی، ئێستا غاز بە 675 دینارە و گازیش بە هەزار دینارە، هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخی بەنزیندا ڕووی نەداوە.

وتیشی، ماوەی 10 ڕۆژ بەر لە ئێستا، نرخی بەنزین لە جۆری نۆرماڵ 50 دینار دابەزی و موحەسەنیش 25 دینار دابەزی، ئەو دابەزینەش بە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بوو بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەڵام ئێستا نرخی بەنزین گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.

ئێستا لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 750 دینارە و لیترێك بەنزینی موحەسەن 1175 دینارە و لیترێك بەنزینی سۆپەر 1325 دینارە، غاز 675 دینارە و گاز 1000 دینارە .

دیموكرات و كۆمەڵە دابەشی دوو بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون
پێشت دیموكرات و كۆمەڵە دابەشی دوو بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون
نەوتە بێبەرامبەرەکە لە سلێمانی دابەشدەکرێت
دواتر نەوتە بێبەرامبەرەکە لە سلێمانی دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار