قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی حكومەت و پەرلەمان كۆبووەوە



دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢/٢/٢٠٢٣ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال لەگەڵ بۆردی حكومەت و پەڕلەمان كۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و وەزیرەكانی یەكێتیی ئامادەی بوون.

لای خۆشیانەوە، دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ و قوباد تاڵەبانی كورتەیەكیان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان، هەڵوێست و هەنگاوەكانی یەكێتیی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و جەختیان لەوە كردەوە، كە یەكێتیی لەپێناو مافەكانی خەڵك و حوكمڕانییەكی تەندروست هەموو هەنگاوێك دەگرێتەبەر.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، كۆبوونەوە بە گفتوگۆی بەشداربووان و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەگەر و پێشهاتەكان كۆتایی هات، هەمووان هاوڕا بوون، كە یەكێتییەكی یەكدەست و یەكگوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەكان ببێتەوە و زاڵ بێت بەسەر كێشە و گرفتەكان و هەنگاو بنێت بۆ كۆتایی هێنان بە قۆرخكارییەكان.

كەركوك؛ هەوڵێكی بەقاچاغ بردنی دۆلار پوچەڵكرایەوە
پێشت كەركوك؛ هەوڵێكی بەقاچاغ بردنی دۆلار پوچەڵكرایەوە
دوو تیمی یاسایی حكومەتی هەرێم سبەی دەچنەوە بەغدا
دواتر دوو تیمی یاسایی حكومەتی هەرێم سبەی دەچنەوە بەغدا
ەیوەندیدار