بوومەلەرزەیەك چەند شارێكی عێراقی هەژاند



 

بوومەلەرزەیەك لە كاتژمێر 10.9 خوولەك بوومەلەرزەیەك لە سنووری كەركوك، موسڵ، ئەنبار، سەڵاحەدین روويدا و ناوچەكەی هەژاند.

بوومەلەرزەكە ناوەندەكەی شارۆچكەی بێجییە و گوڕەكەی 4.6 پلەیە بە پێوەری ڕێختەر.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلەی ڕێختەر پارێزگەی ئامەدی باكووری كوردستانی هەژاند.

بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر پارێزگەی مەڕەشی باكووری كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر وڵاتی لوبنانی هەژاند.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٥.١ پلەی ڕێختەر شارۆچكەی درزی سەر بە پارێزگای فارسی باشووری ئێرانی هەژاند.

شارەزایانی بوومەلەرزەزانی پێشبینیانكردووە لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا زنجیرەیەك بوومەلەرزە چەند ناوچەیەك بهەژێنن، بەتایبات وڵاتانی كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست.

شارەزایان هۆشداری دەدەن مەترسی هەیە بوومەلەرزە لە ئەدەنە و قوبرس، چەند شارێكی سەرووی باكووری كوردستان بهەژێنن.

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
ڕووسیا تێستی مووشەكێكی كیشوەربڕی كرد
دواتر ڕووسیا تێستی مووشەكێكی كیشوەربڕی كرد
ەیوەندیدار