تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان هەڕەشە لەملیۆنان كەس دەكەن



 

دامەزراوەی تاقیكردنەوەی ئەتۆمیی ژێرزەویی Punggye-ri كۆریای باكوور، جگە لە وڵاتەكە، هاوكات هەڕەشە لەسەر چەندین ملیۆن كەس لە كۆریای باشوور، ژاپۆن و چین درووست دەكات.

بەپێی هەواڵی رۆژنامە لۆكاڵییەكانی كۆریای باشوور، لە راپۆرتێكی گرووپی مافەكانی مرۆڤ كە ناوەندەكەی لە سیئۆلی پایتەختە، ئاماژەیان بەوە كردووە سەرچاوەی ئەو ئاوەی چەندین ملیۆن كەس لە ناوچەكە بەكاریدەهێنن، رووبەڕووی تیشكی ئەو مادانە بوونەتەوە كە لە دامەزراوەی تاقیكردنەوەی ئەتۆمیی Punggye-ri بڵاو دەبێتەوە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە دامەزراوە ئەتۆمییەكە هەڕەشەی بۆسەر هەشت شار و شارەدێ درووست كردووە كە چەندین ملیۆن كەسی ناوچەكە تێیاندا دەژین و ئەوە خراوەتەڕوو كە بەهۆی بەرهەمی كشتوكاڵی و ماسییەوە ئەگەری ئەوە هەیە هەڕەشە بۆسەر ژیانی ژمارەیەكی زۆر مرۆڤ لە كۆریای باشوور، ژاپۆن و چین درووست بكات.

هەر لە راپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە، ئەنجامەكانی توێژینەوەكەیان پشتیان بە سەرچاوەكانی پسپۆڕانی ئەتۆمی و پزیشكی نەتەوەیەكگرتووەكان و هەواڵگریی حكوومەتی كۆریای باشوور، بەستووە.

سەرۆكی گرووپی مافەكانی مرۆڤ و توێژەری كۆریای باكوور، هەبێرت یۆنگ-هوان ئاماژەی بە گرنگیی ئەنجامەكانی توێژینەوەكەی كرد “ئەم راپۆرتە لە رووی نیشاندانی ئەوەی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی كۆریای باكوور نەك تەنها بۆ كۆریای باكوور بەڵكو ئەگەری هەیە هەڕەشە بۆ مافەكانی تەندروستی و ژیان لە وڵاتانی دیكەی دراوسێ درووست بكات، گرنگە”.

سانجار: حكومەت بەزوویی بەدەم لێقەوماوانەوە نەچوو
پێشت سانجار: حكومەت بەزوویی بەدەم لێقەوماوانەوە نەچوو
بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەرهەمدەهێندرێت
دواتر بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەرهەمدەهێندرێت
ەیوەندیدار