بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەرهەمدەهێندرێت



جەلیل زەنگەنە نووسەر و دەرهێنەری درامای گەردەلوول رایگەیاند، “بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەرهەمدەهێندرێت و سیناریۆكەی كۆتاییهاتووە و چاوەڕوانی خەرجكردنی بودجەن بۆ ئەوەی کاری وێنەگرتنی دەستپێبکات”.

دەشڵێت:” بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول باس لە ساڵانی 1982-1991 دەكات و بۆ وێنەگرتنی پێویستمان بە هەر چوار وەرزەكەی ساڵ هەیە”.

پێشتر، سێ بەشی درامای گەردەلول لە لایەن جەلیل زەنگەنەوە بەرهەمهێندرا کە باسی مێژووی خەباتی خەڵك و حزبەكانی هەرێمی كوردستان لە شاخ و ژیانی خەڵك لەسەردەمی دەسەڵاتی حكومەتی بەعس دەکات.

تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان هەڕەشە لەملیۆنان كەس دەكەن
پێشت تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكان هەڕەشە لەملیۆنان كەس دەكەن
پێدانی مووچەی خانەنشینان بە ئەلکترۆنی دەستپێدەکات
دواتر پێدانی مووچەی خانەنشینان بە ئەلکترۆنی دەستپێدەکات
پەیوەندیدار