كەسی یەكەمی حزبەكان لە هەڵەبجە بۆ ئامادەكاری یادی كیمیابارن كۆدەبنەوە



بڕیارە سبەی چوار شەممە 21/2/2023، كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی ھەڵەبجە كۆببنەوە و بەرپرسێكی پارتییش لە ھەڵەبجە ئاشكرای كرد، پارتی بەشداری كۆبوونەوەكە دەبێت، مەبەست لەو كۆبوونەوەیە ئامادەكارییە بۆ یادەكانی كیمیابارانی ھەڵەبجە.

فارووق عەبدولكەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی لە هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی حزبكەی ڕاگەیاندووە، ”بڕیارە سبەی چوار شەممە، كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان لە پارێزگای ھەڵەبجە لە دیوانی پارێزگا كۆ ببنەوە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش بەشداریی كۆبوونەوەكەی بەیانی دەكات، مەبەست لەو كۆبوونەوەیە ئامادەكارییە بۆ یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە و، بەرپرسی لقی پارتییش بەشداریی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات.”

بەرپرسەكەی پارتی دەڵێت: “ساڵانە لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە لەگەڵ ئیدارەی حكوومەت پلانی بەڕێوەچوونی یادی قوربانییانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ئامادە دەكەن، ڕاستە پلانەكە لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە بەڕێوە دەچێت، بەڵام لایەنە سیاسییەكانیش ھاوكاری دەكەن.”

فارووق عەبدولكەریم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: “بڕیارە ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕێوڕەسمی شایستە بۆ یادی قوربانییانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوە بچێت و پارتییش وەك لایەنێكی سەرەكی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەی لەتوانایدایە ھاوكاری لایەنەكان و فەرمانگەكانی حكوومەت دەبێت بۆ ئەوەی پلانەكە بە شێوەیەكی سەركەوتوو بەڕێوە بچێت.”

كاساس بۆ هەڵبژاردەی ڕووسیا: نەیەنە بەغدا یاریتان لەگەڵ ناكەین
پێشت كاساس بۆ هەڵبژاردەی ڕووسیا: نەیەنە بەغدا یاریتان لەگەڵ ناكەین
عیراق، لە خوێندنگەكان ژەمە خۆراك دەدرێتە خوێندكاران
دواتر عیراق، لە خوێندنگەكان ژەمە خۆراك دەدرێتە خوێندكاران
ەیوەندیدار