بومەلەرزەکەی تورکیا شارۆچکەیەکی کردووە بە دوو بەشەوە



بوومەلەرزەکەی ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەی تورکیا شارۆچکەی دەمیرکۆپروی کردووە بە دوو بەشەوە، هەندێک لە خانووەکان زیاتر لە مەترێک ڕۆچوون.

شارۆچکەی دەمیرکۆپرو دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هاتای لە باشوری تورکیا، نزیکی هەزار کەس لە شارۆچکەکەدا دەژین، بومەلەرزەکە لەو شارۆچکەیەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بەشێکی زۆری وێران بووە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، بومەلەرزەکە شارۆچکەکەی کردووە بە دوو بەشەوە، بەدرێژایی ٢٠ کیلۆمەتر شارۆچکەکە وێران بووە، ئەو شەقبوونانەی دروستبوون پڕ بوون لە ئاو، ڕێگاکانیش هەموو بووەتە پاشماوە.

بەشێک لە خانووەکانیش ڕۆچوون هەندێکیان زیاتر لە مەترێک لە ئاستی خانووەکانی دیکەدا دابەزیوون.

 

 

کەی ٢٠ هەزار یەکە نیشتەجێبوونەکەی کرێنشینان دروستدەکرێن؟
پێشت کەی ٢٠ هەزار یەکە نیشتەجێبوونەکەی کرێنشینان دروستدەکرێن؟
پووتین: هەڕەشەی نازییە نوێیەكان كۆتایی پێدەهێنین
دواتر پووتین: هەڕەشەی نازییە نوێیەكان كۆتایی پێدەهێنین
پەیوەندیدار