پووتین: هەڕەشەی نازییە نوێیەكان كۆتایی پێدەهێنین



 

سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند خوازیاری كۆتایهێنانن بە هەڕەشەی نازییە نوێیەكان لە ئۆكراین.

ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا لە گوتاری خۆیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی بەبۆنەی نزیكبوونەوەی تێپەڕینی ساڵێك بەسەر هێرشەكانی سەر ئۆكراین ڕایگەیاند ئەوان خوازیاری كۆتاییهێنان بە نازییە نوێیەكان لە ئۆكراینن، هەرچەند هەوڵی زۆر دراون تا بە ئاشتی كێشەكان چارەسەر بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵی زۆر دراوە بە ڕێگای ئاشتیانە كێشەكان لەگەڵ كیێڤ چارەسەر بكرێن، بەڵام كیێڤ ڕق و كینە بڵاودەكاتەوە و پشتیوانی تیرۆرستان لە ناوچەی دۆنباس دەكات.

ئاشكراشیكرد، وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەوڵی دابینكردنی چەكی ئەتۆمی و بایۆلۆژی بۆ ئۆكراین دەدەن، ڕێككەوتنە هاوبەشەكانیان تاكلایەنە كۆتاییپێهێنا.

دەشڵێت: ئەمریكا لەسەرانسەری جیهاندا پێگەی سەربازی زۆری هەن و تاكلایەنە لە ڕێككەوتنە هاوبەشەكان دەرچووە و ڕۆژئاوا بە هەموو شێوەیەك گرەنتی ئاسایشی ڕووسیایان لە پێش دەستپێكردنی جەنگدا ڕەتكردەوە، بۆیە ئەوە ڕۆژئاوا بوو، شەڕی دەستپێكرد نەك ڕووسیا، هەوڵی زۆرمان بۆ ڕێگری لە ڕوودانی شەڕ دا، بەڵام دەستپێشخەرییەكانیان ڕەتكردەوە.

ئاماژە بەئەوش دەكات، ڕۆژئاوا ئۆكراین وەك سەكۆیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەكاردەهێنێت و چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ ڕەوانە دەكات، دەیانەوێت ململانێی ئۆكراین لە ناوخۆییەوە بۆ نێودەوڵەتی و ململانێیەكی جیهانی بگۆڕن، مۆسكۆش دەیەوێت ئەو هەڕەشانە لەسەر سنوورەكانی نەهێڵێت.

ئاشكراشیكرد، ڕووسیا ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورە ببووەوە، مەترسی لەسەر بوونی هەبوو، بۆیە ڕووسیا مەحاڵە لە گۆڕەپانی جەنگدا بدۆڕێت.

لەبارەی دۆنباسەوە پووتین دەڵێت: زۆرینەی گەلەكەمان لە هەرێمی دۆنباس پشتیوانی لە هەڵوێستی بەرگریكارانەی ئێمە لە هەرێمەكە دەكەن.

بومەلەرزەکەی تورکیا شارۆچکەیەکی کردووە بە دوو بەشەوە
پێشت بومەلەرزەکەی تورکیا شارۆچکەیەکی کردووە بە دوو بەشەوە
“بوومەلەرزە بە گوڕی 5 پلە لە هەرێم ڕووبدات زیانی زۆری نابێت”
دواتر “بوومەلەرزە بە گوڕی 5 پلە لە هەرێم ڕووبدات زیانی زۆری نابێت”
ەیوەندیدار