ئومێد سەباح: هەتا گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبن



دوای سەردانێكی دوو ڕۆژە شاندی هەرێم لە بەغدا گەڕانەوە و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پڕۆژە یاسای بوودجە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، پاش سەردانێكی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەك شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، گەڕاینەوە هەولێر، لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە ، كۆبووینەوە.

دەشڵێت، هەر لەم سەردانەماندا لەگەڵ ئەلینا ڕومانوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق كۆبووینەوە ، لە لایەكی ترەوە لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەتوان ئەلعەتوانی كۆبووینەوە.

ئومێد سەباح ئەوەش دەڵێت، گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پڕۆژە یاسای بودجە.

“وەرگرتنی باج لە خاوەن كارەكان بووە بە دیاردەیەكی مەترسیدار”
پێشت “وەرگرتنی باج لە خاوەن كارەكان بووە بە دیاردەیەكی مەترسیدار”
بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند
ەیوەندیدار