بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند



 

لەكاتژمێر 09:05 ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری ئێرانی هەژاند.

بەپێی زانیارییەكان بوومەلەرزەكە، پارێزگای هورمزگانی لە باشووری ئێران لەسەر كەنداوی عەرەبی هەژاندووە.

زانیاری لەبارەی زیانەكانی ئەو بوومەلەرزەیەوە بڵاونەكراوەتەوە.

ناجی گورور زانای ناسراوی تورك لە بواری بوومەلەرزە دەڵێت، دوو ناوچەی دیكەی توركیا دوای بوومەلەرزەكانی هاتای مەترسییان لەسەرە.

گورور ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتەر نووسی “دوای بوومەلەرزەكانی شەوی ڕابردووی پارێزگای هاتای، پێشبینیدەكرێت مەترسییەكانی ڕوودانی بوومەلەرزە ڕوو لە پارێزگەی ئەدەنە و قوبرس بكەن”.

ئەو زانایە داوای لە دەسەڵاتدارانی توركیا كرد هۆشیاربن.

لەلایەكی دیكەوە پسپۆڕی بوومەلەرزەی هۆڵەندیی فڕانك هۆگربیتس كە ماوەیەكە بە پێشبینییەكانی بۆ بوومەلەرزە مشتومڕی درووستكردووە و پێشبینی بۆ بوومەلەرزەكانی مەڕەش و هاتای كردبوو، پێشبینیكردووە لە ماوەی 20 تا 22ی شووبات چەند بوومەلەرزەیەك ڕووبدەن.

شەوی ڕابردوو دوو بوومەلەرزە بەگوڕەكانی 6.4 و 5.8 شارۆچكەی دەفنەی سەر بە پارێزگەی هاتایان هەژاند، بوومەلەرزەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا، باشووری كوردستان، لوبنان، میسر، ئوردن و ئیسرائیل هەستی پێكرا.

ئومێد سەباح: هەتا گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبن
پێشت ئومێد سەباح: هەتا گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان گفتوگۆكانمان بەردەوام دەبن
بوومەلەرزە توركیا دەشڵەژێنێت
دواتر بوومەلەرزە توركیا دەشڵەژێنێت
ەیوەندیدار