بوومەلەرزە توركیا دەشڵەژێنێت



 

ناجی گورور زانای ناسراوی تورك لە بواری بوومەلەرزە دەڵێت، دوو ناوچەی دیكەی توركیا دوای بوومەلەرزەكانی هاتای مەترسییان لەسەرە.

گورور ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتەر نووسی “دوای بوومەلەرزەكانی شەوی ڕابردووی پارێزگای هاتای، پێشبینیدەكرێت مەترسییەكانی ڕوودانی بوومەلەرزە ڕوو لە پارێزگەی ئەدەنە و قوبرس بكەن”.

ئەو زانایە داوای لە دەسەڵاتدارانی توركیا كرد هۆشیاربن.

لەلایەكی دیكەوە پسپۆڕی بوومەلەرزەی هۆڵەندیی فڕانك هۆگربیتس كە ماوەیەكە بە پێشبینییەكانی بۆ بوومەلەرزە مشتومڕی درووستكردووە و پێشبینی بۆ بوومەلەرزەكانی مەڕەش و هاتای كردبوو، پێشبینیكردووە لە ماوەی 20 تا 22ی شووبات چەند بوومەلەرزەیەك ڕووبدەن.

لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ڕوودانی بوومەلەرزە لە شاری ئیستەنبوڵ كە ترس و دڵەڕاوكێ هاووڵاتیانی شارەكەی گرتووەتەوە، فڕانك دەڵێت قورسە كاتێكی دیاریكراو بۆ ئەو بوومەلەرزە دابنرێت، هیوادارم پێش ڕوودانی بوومەلەرزەكە كاتەكەی دیاریبكەین.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەكان لە شاری ئیستەنبوڵ هاووڵاتیان ترسیان لە ڕوودانی بوومەلەرزە هەیە، بۆیە ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر، لەوانە چۆڵكردنی شووقە و باڵەخانە بەرزەكان و چوونە ناو خانووی بچووكەوە، پشكنین بۆ باڵەخانەكان، هەندێك ئامادەكاری دیكە و تەنانەت هەیە دەیەوێت شارەكە بەجێبهێڵێت.

بەپێی سەرچاوە زانستییەكان بوومەلەرزەكان و جووڵەی زەوی و پلێتەكان لە باكووری كوردستانەوە بەرەو دەریای ئیجە و مەڕمەڕە و ناوەڕاست ڕۆیشتووە، مەترسی لەسەر خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەیە.

شەوی ڕابردوو دوو بوومەلەرزە بەگوڕەكانی 6.4 و 5.8 شارۆچكەی دەفنەی سەر بە پارێزگەی هاتایان هەژاند، بوومەلەرزەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا، باشووری كوردستان، لوبنان، میسر، ئوردن و ئیسرائیل هەستی پێكرا.

دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ ماوەیەكی كاتی داوایان لەهاووڵاتیان لە پارێزگای مێرسین كرد لە كەناراوەكان دووربكەونەوە بەهۆی مەترسی ڕوودانی تسۆنامی و هاوكات لەو پارێزگایە ئەمڕۆ سێشەممە كرایە پشووی ناوەندەكانی خوێندن.

لە لوبنان بەهۆی مەترسی بوومەلەرزە دەوامی تەواوی ناوەندەكانی خوێندن بۆ ئەمڕۆ سێشەممە راگیرا.

لە كەناراوەكانی فەڵەستین لە سەر دەریای ناوەڕاست بە مەودای 20 مەتری كەناراوەكە ئاو كشایەوە بەرەو قوڵایی دەریا، ئەوەش بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، شارەزایان ئەو جووڵایەیان بە نائاسایی لەكاتی بوومەلەرزەكەدا زانی، بەڵام هیچ دەزگایەكی فەڕمی لەوبارەیەوە ڕوونكردنەوەی نەداوە.

لە هەردوو وڵاتی سووریا و توركیا بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی شەوی ڕابردووەوە زیاتر لە 700 كەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەك باشووری ئێرانی هەژاند
” مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێم نییە”
دواتر ” مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێم نییە”
ەیوەندیدار