مارسیلۆ دەچێتە نەسر؟


ئایندەی مارسیلۆی بەڕازیلی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید مشتومڕێكی زۆری لەسەرە لەم وەرزەدا.


مارسیلۆ چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بۆندەكەی لەگەڵ ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی هەڵوەشاندەوە، ڕاپۆرتەكانیش باس لەو بۆندە گەورەیە دەكەن كە لەلایەن یانەیەكەوە پێشكەش بە یاریزانە بەڕازیلییەكە كراوە كە ڕەنگە نەسری سعودی بێت، تا بچێتە پاڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوڕێی لە یانەكە.

فاربریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران لە ئەوروپا لە ئەژماری خۆی لەسەر تویتەر نوسیویەتی:”لەم قۆناغەدا هیچ وتووێژێك لەنێوان نەسر و مارسیلۆدا نییە.. ئایندەی یاریزانەكە تائێستا كراوەیە”.

بە وتەی ڕۆمانۆ:”یاریزانە بەڕازیلییەكە لەئێستادا لە دوای تەواوبوونی بۆندەكەی لەگەڵ ئۆڵۆمپیاكۆس، ئەو بۆندانە تاوتوێ‌ دەكات كە پێشكەشی دەكرێن.. ئەو بەردەستە بۆ گواستنەوەیەكی بێ‌ مبەرامبەر، بەڵام هێشتا بڕیاری لەبارەی ئایندەی خۆیەوە نەداوە”.

مارسیلۆ لەئێستادا لە ڕیاڵ مەدریدە بۆ چاكبوونەوە لەو پێكانەی لە 11ی كانوونی دووەمی ڕابردوودا تووشی بوو كە وادەی دوایین یاریی بوو لەگەڵ ئۆڵۆمپیاكۆس.

مێدڤێدیڤ: بۆچی دانیشتوانی ئۆكراینا وڵاتەكەیان بەجێدەهێڵن ؟
پێشت مێدڤێدیڤ: بۆچی دانیشتوانی ئۆكراینا وڵاتەكەیان بەجێدەهێڵن ؟
پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن
دواتر پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن
پەیوەندیدار