مێدڤێدیڤ: بۆچی دانیشتوانی ئۆكراینا وڵاتەكەیان بەجێدەهێڵن ؟


دیمتری مێدڤێدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسيا ڕایدەگەیەنێت، گەلی ئۆكراینا نە مل بۆ دەسەڵاتی زیلینسكی و نە مل بۆ بایدن كەچ دەكات، دانیشتوان ئۆكراینا بەجێدەهێڵن، ئەمەش وەڵامی پرسیاری كێ‌ وابەستەی ئایندەیە.


مێدڤێدیڤ لە كەناڵی تایبەتی خۆی لەسەر تێلیگرام نوسیویەتی:”گومانی تێدا نییە تانك و تۆپهاوێژەكان گرنگن، بەڵام خەڵكی گرنگترە، ئەو خەڵكە ناچنە ژێر ڕكێفی پیاوێكی پیری پشت ئۆقیانوس، یان باندێكی ئالودەبووی ماددە هۆشبەرەكان لە بانكۆڤا، كۆچی بەكۆمەڵییان وەڵامی پرسیاری كێ‌ وابەستەی ئایندەیە”.

بە وتەی مێدڤێدیڤ:”ئەو لەم ماوەیەی دواییدا قسەی لەگەڵ كۆچبەرەكانی ئۆكراینا كردووە، سەرژمێرییەكی سادەی وەبیرخستوونەتەوە: لە ساڵی 2001 ژمارەی دانیشتوانی ئۆكراینا بەپێی سەرژمێری دانیشتوان نزیكەی 48.5 ملیۆن كەس بوو (بەوانەی لەو دەمەدا لە دەرەوەی وڵاتەكەش كارییان دەكرد)، دواتر لە ساڵی 2014دا نیمچە دوورگەی كریمیا و دۆنباس ونبوون، پاشان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی ڕووسیای بەدواداهات و چالاكی كۆچكردن ڕووەو ئەوروپا و ڕووسیا دەستیپێكرد”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسی دەڵێت:”بە بۆچوونی پسپۆڕە جیاجیاكان، كۆی گشتی ئەوانەی وڵاتەكەیان بەجێهێشتووە دەگاتە 15 بۆ 20 ملیۆن كەس”.

ئەو سیاسەتمەدارە ڕووسە پێیوایە:”لەئێستادا ژمارەی ئەو دانیشتوانەی لە وڵاتەكەدا ماون، لەنێوان 20 بۆ 25 ملیۆن كەسدایە و ڕوو لە كەمبوونەوەشە”.

حاکم قادر: قەوارەی هەرێم دەستكەوتی گەلی كوردستان و خەڵكەكەیەتی
پێشت حاکم قادر: قەوارەی هەرێم دەستكەوتی گەلی كوردستان و خەڵكەكەیەتی
مارسیلۆ دەچێتە نەسر؟
دواتر مارسیلۆ دەچێتە نەسر؟
پەیوەندیدار