جیهان گیرۆدەی دەستی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە



بەهای دۆلار لە جیهاندا بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە بەهای دراوی وڵاتانی جیهان داببەزێت، زێڕیش نرخ و پێگەکەی لەدەستبدات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە هەموو جیهان بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە بەهای دۆلار لە جیهاندا بەرزبووەتەوە.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار بەرزبووەوە، بازرگانەکانیش پێیان وایە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا سیاسەت و ستراتیژەکانی توندتر دەکات و بەهای دۆلار زیاتر بەرزدەکاتەوە.

ڕێژەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەجۆرێکە، کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە کیشوەری ئاسیا بەهاکەی بەرز بووەتەوە.

پاوەندی بەڕیتانی بە ڕێژەی ٠.١٢٪ بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.

دۆلاری ئوستوڕالی بەڕێژەی ٠.١٨٪ بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.

یۆرۆ بە ڕێژەی٠.١٦٪ بەرامبەر دۆلار بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.

دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەی ٠.١٤٪ بەهاکەی بەرامبەر یەنی ژاپۆنی بەرزبووەتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ مامەڵەکانی دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەگەری بەهێزبوونی زیاتری هەیە بەرامبەر دراو و کانزا بەهادارەکان، چونکە بازاڕەکانی ئەمریکا بەهۆی “ڕۆژی سەرۆک” داخراون.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، گەورەترین بازاڕەکانی ئابووری جیهان لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا بە دەست کەمی هەلی کار، جێگیری هەڵئاوسان و گەشەیەکی بەهێزی فرۆشتن دەناڵێنن، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پێشبینییەکانی بازاڕ بۆ بانکی ناوەندی ئەمریکا، کە دەتوانێت چی بکات بۆ کۆنتڕۆڵی هەڵئاوسان و زیادکردنی نرخی سوود.

بڕیارەکانی بەرپرسانی بانکی فیدڕاڵی هۆکاربوون لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود، ئەمەش بووەتە هۆی بەهێزبوونی دۆلار و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەم بەرزبوونەوەیەی دۆلار لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، لە ماوەی مانگێکدا بە نزیکی ٢٪ بەهاکەی بەرزبووەتەوە، پێشبینیش دەکرێت بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بەهای دۆلار تا مانگی پێنجی ئەمساڵ بە ئاستی زیاتر ٥٪ بەهاکەی بە بەرزی بهێڵێتەوە.

لە بەرامبەردا لەگەڵ ئەو ترسانەی بڵاوبووەتەوە بۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکییەوە، نرخی زێڕ بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دابەزیووە.

زێڕ ڕێگایەکە بۆ دابەزانی ئاستی هەڵئاوسان، بەڵام بەرزی نرخی سوود هۆکارە تا زێڕ ئەو بێلایەنی و توانایەی لەدەست بدات.

 

 

 

 

 

سێیەم دووشەمەی مانگی شوبات…ڕۆژی سەرۆکە لە ئەمریکا
پێشت سێیەم دووشەمەی مانگی شوبات…ڕۆژی سەرۆکە لە ئەمریکا
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەى توركیا بەرزبۆوە
دواتر ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەى توركیا بەرزبۆوە
ەیوەندیدار