سێیەم دووشەمەی مانگی شوبات…ڕۆژی سەرۆکە لە ئەمریکا



هەموو ساڵێک لە مانگی شوباتدا ئەمریکییەکان، لە پشوویەکی فەڕمیدا یادی سەرۆکەکانیان دەکەنەوە و بۆنەی تایبەت لەم رۆژەدا ساز دەکەن.

بۆ یەکەمجار ئەم بۆنەیە تایبەت بوو بە بۆنەی لەدایکبوونی یەکەم سەرۆکی وڵات، جۆرج واشنتۆن لە ٢٢ی شوبات، بەڵام لە ئێستادا ئەم بۆنەیە لە سێیەم دووشەممەی مانگی شوباتی هەموو ساڵێکدا بۆ ڕێزلێنان لە سەرجەم سەرۆکەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت بەتایبەت دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بڕیاریدا کە سەرجەم بۆنەکانی پەیوەست بە یادی سەرۆکەکان لە یەک رۆژدا کۆبکاتەوە.

ناوی ئەم رۆژە لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی تر جیاوازە، بەو پێیەی کەسانێک هەن ناوی دەبەن، هەندێک بە “ڕۆژی لەدایک بوونی واشنتۆن”، هەندێک بە”ڕۆژی سەرۆکەکان” یان “ڕۆژی سەرۆک”، بەڵام ئەوەی هەیە و بووەتە نەریتێکی ساڵانە سێیەم دووشەممەی مانگی شوبات دەبێتە پشووی فەرمی بەم بۆنەیەوە.

لەپەنا ئەم رۆژەشدا، زۆرێک لە ویلایەتەکان بۆنە و پشووی فەرمی جۆراوجۆریان هەیە بۆ ڕێزلێنان لە سەرۆکەکانی پێشووی وڵاتەکەیان وەک واشنتۆن و ئەبراهام لینکۆڵن و ئەوانی دیکە.

لەم ڕۆژەدا ئەمریکییەکان یادی دەستکەوتەکانی واشنتۆن و ڕۆڵی ئەو لە دامەزراندنی ئەمریکا و یەکخستنی دەکەنەوە، بە تایبەت کە واشنتۆن بە “باوکی وڵات” وەسف دەکرێت، لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتداو بووەتە نموونەیەک بۆ سەرۆکەکانی دواتر تا پەیڕەوی لە ئاکار و بەرنامەکانی بکەن.

گۆڕینی ڕۆژی لەدایک بوونی واشنتۆن بۆ “ڕۆژی سەرۆکایەتی” لە کۆتایی شەستەکاندا هاتە ئارا، بە جێبەجێکردنی “یاسای یەکگرتووی پشووی دووشەممە”، کە بە فەرمی لە ساڵی ١٩٧١ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەم یاسایەش، ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی لەدایکبوونی واشنتۆن لە ٢٢ی شوبات گواسترایەوە بۆ سێیەم دووشەممەی مانگی شوبات و تێکەڵ بە یادی لەدایک بوونی سەرۆکەکانی دیکە کرا و وەک سەرۆک نیکسۆن ئاماژەی پێدا، سێیەم دووشەمەی مانگی شوبات رۆژی هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکایە.

لەم رۆژو بۆنەیەدا، کۆمپانیاکان و فرۆشگاکان سوود وەردەگرن بۆ ئەوەی داشکاندن لەسەر بەرهەمەکانیان بکەن.

تەنانەت ئەم بۆنە فەڕمییە لە ئەمڕۆدا، کاریگەری لەسەر بازارەکانی جیهانیش هەبووە، بەو پێیەی مامەڵەکانی دۆلار لە جیهاندا بەرامبەر زێر و دراوی وڵاتان ئەگەری لاوازبوونی زیاتری هەیە، چونکە بازاڕەکانی ئەمریکا بەهۆی “ڕۆژی سەرۆک” داخراون.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
جیهان گیرۆدەی دەستی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە
دواتر جیهان گیرۆدەی دەستی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە
ەیوەندیدار