ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەى توركیا بەرزبۆوە



ئیدارەی كارەسات و باری نائاسایی لە توركیا، بەرزبوونەوەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەم دواییەی وڵاتەكە بۆ 41 هەزار و 156 كەس ڕادەگەیەنێت.


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە 20ی شوباتی 2023 لەلایەن ئیدارەی كارەسات و باری نائاسایی لە توركیا بڵاوكرایەوە”ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەوە بۆ 41 هەزار و 156 كەس بەرزبۆوە”.

لای خۆیەوە، تۆبیاس بیڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید، سازدانی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی لە توركیا و سوریا ڕاگەیاند، پاش ئەو بومەلەرزە وێرانكەرەی لەو دوو وڵاتەدا ڕوویدا.

وەزیری دەرەوەی سوید بەر لە كۆبوونەوەی وەزيرەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل ڕایگەیاند”سوید هەموو هەوڵەكانی بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی لە توركیا و سوریا دەخاتەگەڕ، لەڕێی هەماهەنگی بۆ كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی، لەپێناو كۆكردنەوەی یارمەتی و هاوكاریی لە 16ی ئاداری داهاتوو لە برۆكسل”.

لە 6ی ئەم مانگەدا دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

جیهان گیرۆدەی دەستی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە
پێشت جیهان گیرۆدەی دەستی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە
پارتی: هیچ لایەنێك بۆی نییە ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردندا دروستبكات
دواتر پارتی: هیچ لایەنێك بۆی نییە ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردندا دروستبكات
ەیوەندیدار