پارتی: هیچ لایەنێك بۆی نییە ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردندا دروستبكات



جەعفەر ئیمنیكی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت و هیچ لایەنێكيش ناتوانێت ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی پرۆسەكەدا دروستبكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئیمنیكی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان لەمساڵدا ئەنجام دەدرێت”.

بە وتەی ئیمنیكی”پشتیوانی و هەماهەنگی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمیش بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە”.

ئیمنیكی دەڵێت”هیچ لایەنێك ناتوانێت ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژارن لەمساڵدا لە هەرێم دروستبكات”.

 

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەى توركیا بەرزبۆوە
پێشت ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەى توركیا بەرزبۆوە
فینلاند: چاوەڕێی هەنگاوی توركیاین
دواتر فینلاند: چاوەڕێی هەنگاوی توركیاین
ەیوەندیدار