فینلاند: چاوەڕێی هەنگاوی توركیاین



 

وەزیری دەرەوەی فینلاند پێككا هاڤیستۆ رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوە لە توركیا دەكەن لەبارەی ئەندامێتیی وڵاتەكەی لە ناتۆدا هەنگاو بنێت.

پێككا هاڤیستۆ لە میانی چوونی بۆ ناو هۆڵی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا كە لە بڕۆكسل بەڕێوەچوو، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی فینلاند، پێككا هاڤیستۆ لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەندامێتی وڵاتەكەی لە ناتۆ، ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن ئەمڕۆ سەردانی توركیای كردووە : “دڵنیام پەیامی ئەمریكا ئەوەیە: تا زووتر سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ باشترە”.

پێككا هاڤیستۆ ئەوەی بیرهێنایەوە، توركیا و هەنگاریا لە ٣٠ وڵاتی ئەندام لەنێو ناتۆدا، هێشتا پرۆتۆكۆڵی پەیوەستبوونیان بە ناتۆ پەسەند نەكردووە و رایگەیاند كە هیوادارن ئەم دوو وڵاتە بەزووترین كات ئەو پرۆتۆكۆڵانە پەسەند بكەن.

وەزیری دەرەوەی فینلاند ئاماژەی بەوە دا، “ئەو پەیامەی لە توركیاوە پێمان گەیشت ئەوە بوو ئێمە وەك فینلاند ئەو پرسانەمان جێبەجێ كردووە كە هاوینی رابردوو لە یاداشتە سێقۆڵییەكاندا لەسەری رێككەوتبووین. بێگومان ئەمە پەیامێكی ئەرێنییە، بەڵام توركیا پێویستە هەنگاو بنێت”.

پارتی: هیچ لایەنێك بۆی نییە ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردندا دروستبكات
پێشت پارتی: هیچ لایەنێك بۆی نییە ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردندا دروستبكات
لە باكووری كوردستان دوو كەس بە تەقینەوە گیانیان لەدەستدا
دواتر لە باكووری كوردستان دوو كەس بە تەقینەوە گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار