توركیا و ئەمریكا ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان تاووتوێدەكەن



 

وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئەمریكاییەكەی ئەنتۆنی بلینكن لە ئەنقەرە ڕایگەیاند لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هاوكارییەكانی واشنتنمان بۆ پەكەكە و یەپەگە تاووتوێكردووە، هاوكات لەبارەی سووریاوە گفتووگۆمان كرد.

دەشڵێت: ئێمە بە درووستی نازانین شەڕی تیرۆرستانی داعش بە یەپەگە و پەكەكە بكرێت، كە ئەوان دووژمنی توركیان.

ئۆغلۆ باسی لەوەشكرد، ئەمریكا لەو كارەساتە گەورەدا لەگەڵ ئێمەدا ڕاوەستاوە و هاوكاری ئێمەی كردووە، هەوڵ دەدەین كێشەكانمان لەگەڵ ئەمریكا چارەسەر بكەین.

باسی لەوەشكرد ڕێگامان بۆ هاوكارییەكان بۆ بوومەلەرزەلێدراوان كردووەتەوە، بوومەلەرزەكان ڕووداوی سیاسی نین، پێویستە هاوكاری لێقەوماوان بكرێت، ئەمریكا هەر ئەو بیركردنەوەی هەیە.

ئەنتۆنی بلینكن ڕایگەیاند بڕی 100 ملیۆن دۆلارمان بۆ هاوكاری بوومەلەرزەلێدراوان دابینكردووە و تیمەكانمان بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا چوونە توركیا.

ئاماژەی بەوەشكرد خاڵی هاوبەشمان لەگەڵ توركیادا زۆرە و لەم ڕەوشەی ئێستاشدا هاوكاری توركیا دەكەین و گرنگ مانەوەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستە بە ئارامی و سەقامگیری.

وەزیری دەرەوەی عێراق: نرخی دۆلار دادەبەزێت
پێشت وەزیری دەرەوەی عێراق: نرخی دۆلار دادەبەزێت
بەهۆی لافاو و بوومەلەرزە ٣٦ كەس گیانیان لەدەستدا
دواتر بەهۆی لافاو و بوومەلەرزە ٣٦ كەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار