چۆن لە بەردەم ماڵان پارەی کارەبا وەردەگیرێت


کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە لەئێستادا ژمێرکاری کارەبا پسوڵەى کارەبا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەکان و هاووڵاتییان دەتوانن لەبەردەم ماڵەکانیاندا پارەى کارەبا بدەن.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرگرتنى پارەى کارەبا لاى ماڵەکان وەک ئاسانکارییەکە بۆ هاووڵاتییان کە خۆیان نەچن بۆ بنکەکانى پارەدانى کارەبا، هەروەها کەڵەکەنەبوونى قەرزى کارەبا.

کارەبای سلیمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:” ئێستا تەنیا پارەى خەرجى مانگانەى کارەبا وەردەگیرێت و قەرز وەرناگیرێت، هه‌ر کەسێکیش خۆى بیەوێت دەتوانێت قەرزى کارەباکەى هەمووى یان بەشێوەی قیست بدات”.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە پارەی پسوڵەی کارەبا بەهیچ کەسێکی تر نەدەن:

🔴کارمەندانی ژمێرکار هێلەكی تایبەتیان پۆشیوە کە (لۆگۆ)ی وەزارەتی کارەبای لەسەر نەخشێنراوە.
🔴 ژمێرکار باج و مۆری تایبەتیان بەو کارە پێیە.

وێنە.. ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە دزی لە ماڵێک کردبوو
پێشت وێنە.. ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە دزی لە ماڵێک کردبوو
وتەبێژی بازاری دۆلارەكە هەواڵێكی خۆش ڕادەگەیەنێت
دواتر وتەبێژی بازاری دۆلارەكە هەواڵێكی خۆش ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار