وتەبێژی بازاری دۆلارەكە هەواڵێكی خۆش ڕادەگەیەنێت



وتەبێژی بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ئەو نوسراوەی لە لایەن بانكی ناوەندیەوە بڵاوكرایەوەتەوە لە راستیدا ئەمە لە بەرژەوندی بەهای دینارە.

جەبار گۆڕان ، وتەبێژی بازاری دۆلارەكەی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە هۆكاری ئەو تۆزە بەرزبونەوەیەی دۆلار ئەم نوسراوێكی بانكی ناوەندی بوو، كە لە رۆژی دوو شەممەوە لە رێگای سەكۆی ئەلكترۆنی دۆلار بە بانكەكان و كۆمپانیاكانی دراو دەفرۆشێت، زۆرێك لێكدانەوەی هەڵەیان بۆ بابەتەكە كرد تۆزێك دۆلار بەرزبوویەوە.

ڕاشیگەیاندووە، خۆی لە راستیدا ئەمە لە بەرژەوندی بەهای دینارە، چونكە لە رێگای ئەم سەكۆی ئەلكترۆنیەوە بانكی ناوەندی چاودێری بانكەكان و كۆمپانیاكانی دراو دەكات و ناتوانن دۆلار بە نرخی زیاد بفرشن .

 

چۆن لە بەردەم ماڵان پارەی کارەبا وەردەگیرێت
پێشت چۆن لە بەردەم ماڵان پارەی کارەبا وەردەگیرێت
بافڵ تاڵەبانی: ڕووبەڕووی هەموو پلان و مەترسییەك بوەستنەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: ڕووبەڕووی هەموو پلان و مەترسییەك بوەستنەوە
ەیوەندیدار