وێنە.. ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە دزی لە ماڵێک کردبوو



پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز عەرەبی سووریایان بە ناوی (و. س. ع) بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک دەستگیر کرد.

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر حەربەیەک و مقەستێکی ئاسنبڕ و هەندێک کەلوپەلی تردا گیرا، دانی نا بە شەش تاوانی دزیکردندا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان راگیرا.

No photo description available.May be an image of 1 person

دوای شەش مانگ گەنجێكی ڕفێنراو ئازادكرا
پێشت دوای شەش مانگ گەنجێكی ڕفێنراو ئازادكرا
چۆن لە بەردەم ماڵان پارەی کارەبا وەردەگیرێت
دواتر چۆن لە بەردەم ماڵان پارەی کارەبا وەردەگیرێت
ەیوەندیدار