بافڵ تاڵەبانی: ڕووبەڕووی هەموو پلان و مەترسییەك بوەستنەوە


سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایش كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕووبەڕووی هەموو پلان و مەترسییەك بوەستنەوە كە ژیانی خەڵكەكەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای فەرماندەیی لە سلێمانی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی بەسەرکردەوە و لەلایەن سەرخێڵ كەمال، لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپەراسیۆن پێشوازیلێكرا.

‏‎ بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، “بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ مەشقی چڕ و جێبەجێكردنی ئەركەكانی هێزەكە كرد و ستایشی هەوڵی بەردەوام و جوامێرانەی دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی كرد لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و ژیانی هاوڵاتیان”.

‏‎لەبارەی ئەرك و هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی یاسا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ڕووبەڕووی هەموو پلان و مەترسییەك بوەستنەوە، كە ژیانی خەڵكەكەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە و ئەركی ئێوەیە ئارامی بۆ هاووڵاتیان دەستەبەربكەن.

وتیشی، “یاساشكێنان ڕووبەڕووی دادگا بكەنەوە و بەتوندی دژی هەموو جۆرە تێكدانێك بوەستنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین”.

وتەبێژی بازاری دۆلارەكە هەواڵێكی خۆش ڕادەگەیەنێت
پێشت وتەبێژی بازاری دۆلارەكە هەواڵێكی خۆش ڕادەگەیەنێت
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی دیكە دڵەڕاوكێ‌ و مەترسی دروست دەكات
دواتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی دیكە دڵەڕاوكێ‌ و مەترسی دروست دەكات
پەیوەندیدار