بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی دیكە دڵەڕاوكێ‌ و مەترسی دروست دەكات



بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی سەیر بەناوی “ماربۆرگ” لە میسر، هاووڵاتیان كەوتوونەتە دڵەڕاوكێوە و مەترسی دروست كردووە، شارەزایەكی پەتازانیش دەڵێت: “ڤایرۆسەكە زۆر كۆنە و سەریهەڵداوەتەوە.

ئیسلام عەنان، مامۆستای پەتازانی و ئابووری تەندروستی لە میسر، باسی لەوە کردووە، کە ڤایرۆسی “ماربورگ” کۆنە و لە ساڵی ١٩٦٧ دەرکەوتووە.

ڕاشیگەیاندووە، ڤایرۆسەکە تا ئێستا هیچ چارەسەر و ڤاکسینێکی نییە، بەو پێیەی چارەسەرەکە سنووردار بوو بە نیشانەکانی تووشبوون و وتیشی، “ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە دەگاتە 80%، لە هەندێک شەپۆلیشدا مردن گەیشتووەتە 88%ی تووشبووان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تێکڕای ژمارەی تووشبووانی بەو ڤایرۆسە لە ساڵێکدا زۆر کەمە، هەروەک چۆن ناوچەی باکووری ئەفریقا بە میسریشەوە لە ساڵی ١٩٦٧ەوە هیچ تووشبوونێکی تۆمار نەکردووە”.

عەنان وتوشیەتی، “بەستنی دەمامک و كەرەنتینەكردن یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە تووشبوون بە هەر ڤایرۆسێک، لەنێویاندا ماربورگ”، هاوكات داوا لە هاووڵاتیان دەكات دووربكەونەوە لە باوەش بەیەكداكردن و ماچکردن.

دەشڵێت: “دایکێک کە هەست بە هەر نیشانەیەکی نەخۆشی دەکات لەسەر منداڵەکەی نابێت بینێرێتە خوێندنگە”.

بافڵ تاڵەبانی: ڕووبەڕووی هەموو پلان و مەترسییەك بوەستنەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: ڕووبەڕووی هەموو پلان و مەترسییەك بوەستنەوە
دۆلار بەرزبووەوە و تمەن گەیشتە كەمترین نرخ
دواتر دۆلار بەرزبووەوە و تمەن گەیشتە كەمترین نرخ
ەیوەندیدار