پزیشكەكان هۆشداریی دەدەن: ئەنفلۆنزای ئەمساڵ كوشندەترینە



پزیشكەكان هۆشداریی دەدەن و پێیانوایە ئەنفلۆنزای ئەمساڵ كوشندە ترینە و پێویستە كەسی تووشبوو لە ماڵەكەیدا بمێنێتەوە.

بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی سەنتەرە ئەمریكاییەكان بۆ نەهێشتنی نەخۆشییەكان و خۆپاراستن لێیان CDC كە لەلایەن ماڵپەڕی Eat This Not بڵاوكراوەتەوە، تائێستا و لەم وەرزەدا، لانی كەم 2.8 ملیۆن نەخۆش بە ئەنفلۆنزا هەبووە، 23000 ناچاربوون لە نەخۆشخانە بكەون، 1300 كەسیان بەهۆی ئەنفلۆنزاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وێڕای گرنگی وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا، شارەزایان جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێكارەكانی سەلامەتی دەكەنەوە بۆ مانەوە بە تەندروستییەكی باش، لەو بارەیەوە ئانا ڤان تویل، بەڕێوەبەری بەشی چاودێری ورد لە سەنتەری پزیشكی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی “زانكۆی ستاتن ئایڵاند”، دەڵێت، پێویستە ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە بەستنی كەماوە و شۆردنی بەردەوامی دەستەكان بگيرێنەبەر، لەگەڵ مانەوەی كەسی نەخۆش لە ماڵەوە.

حكومەتی عێراق نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێتى دیاریكرد
پێشت حكومەتی عێراق نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێتى دیاریكرد
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كەسی یەكەمی حزبەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كەسی یەكەمی حزبەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە