حكومەتی عێراق نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێتى دیاریكرد


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی باجی سەر خزمەتگوزاری مۆبایل و كارتی پڕكردنەوەى ئینتەرنێت و نرخی كارتی دیاریكرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی باجی 20%ی سەر خزمەتگوزاری مۆبایل و كارتی پڕكردنەوەى ئینتەرنێت لە 1-12-2022ەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەو بەروارەوە نرخی كارتی مۆبایل دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشوووی، كە كارتی 5 هەزار دیناری بە 5 هەزار دینار و 10 هەزار دیناری بە 10 هەزار دینار و هەروەها بۆ نرخەكانی دیكەش.

جەختیشی كردۆتەوە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكات و ئەو بڕە پارانەی پێشتر وەرگیراون دەگەڕێنرێنەوە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.

بڕیاری نوێ‌ لەبارەی پسووڵەی بەشەخۆراك دەركرا
پێشت بڕیاری نوێ‌ لەبارەی پسووڵەی بەشەخۆراك دەركرا
پزیشكەكان هۆشداریی دەدەن: ئەنفلۆنزای ئەمساڵ كوشندەترینە
دواتر پزیشكەكان هۆشداریی دەدەن: ئەنفلۆنزای ئەمساڵ كوشندەترینە