دەزگای هەواڵگری عێراق؛ 88 قاچاخچی دۆلاریان دەستگیركرد



دەزگای هەواڵگری عیراق ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆكردنەوەی زانیاری وورد لەسەریان توانرا 88 تۆمەتبار بەتۆمەتی بە قاچاخبردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات دەستگیربكەن، تیمەكانیشیان سەركەوتوبوون لە هەڵوەشاندنەوەی زۆربەی تۆڕەكانی یاریكردن بە نرخی دۆلار.

عەمید حسێن عەباس، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕێكارەكانی بەدواداچوون و لێپێچینەوە لەو كەسانەی، یاری بەنرخی دۆلار دەكەن بەردەوامن، تیمەكانیشیان سەركەوتوبوون ، لەهەڵوەشاندنەوەی زۆربەی تۆڕەكانی یاریكردن بەنرخی دۆلار و دەستگیركردنیان.

ڕاشیگەیاندووە، پلانی بۆسەدانان لە بازگەكان و زۆر سنورداركردنی قاچاخی دراوی بۆ دەرەوەی وڵات سەركەوتوو بووە، لەماوەی رابردوشدا 88 كەسیان دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارن بە قاچاخچێتی دراو .

ئاشكراشیكردووە، ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ ئاسانكاری گەیشتن بە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی لەلایەن هاوردەكارانەوە بەهەموو جۆرەكانیەوە بەردەوامە و هەروەها بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ ڕێگریكردن لەمامەڵەكردن بە دۆلار لەلایەن كەرتەكانی حكومەتەوە هۆكاربوون لە كەمكردنەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان.

هەولێر؛ ژنێك بەدەستی هاوسەری پێشووی كوژرا
پێشت هەولێر؛ ژنێك بەدەستی هاوسەری پێشووی كوژرا
ڕۆژنامەی سەباح؛ داوای لێبوردن لەگەلی كورد دەكەین بۆ ئەو بابەتەی دامان بەزاندبووە
دواتر ڕۆژنامەی سەباح؛ داوای لێبوردن لەگەلی كورد دەكەین بۆ ئەو بابەتەی دامان بەزاندبووە
ەیوەندیدار