بەریتانیا، پەنابەرە عیراقییەكان دەبرێنە هۆتێلەكان



ڕۆژنامەی “زە ئیكۆنۆمیست”ی بەریتانی بڵاویكردەوە، كاری توندوتیژی لەو هۆتێلانەى عیراقییەكانی تێیدا نیشتەجێن لە بەریتانیا ڕَووی لە زیادبوون كردووە.


بەپێی ڕاپۆرتێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن ڕۆژنامە بەریتانییەكەوە بڵاوكراوەتەوە”دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بەشێوەیەكی نائاسایی دەستییان كردووە بە گواستنەوەی ئەو پەنابەرانەی كە زۆربەیان لە عیراق، و ئێران و ئەریتریاوە هاتوون بۆ نێو هۆتێلەكانی وڵاتەكە لەسەر خەرجی حكومەت، ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی بەریتانییەكان”.

“زە ئیكۆنۆمیست” نوسیویەتی”ئەو هۆتێلانەی داهاتییان كەمبۆتەوە لەم ماوەیەدا بەهۆی تەواوبوونی وەرزی گەشتیاری، خۆشحاڵن بە پێشوازیكردن لە پەنابەران، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ئەوە وەك هەلێك دەبینن بۆ كەمكردنەوەی گوشار لەسەر كەمپەكانی پەنابەران كە بەهۆی قەرەباڵغییەوە كوشتن و تاوانكاریی تێیاندا لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیادییان كردووە”.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەلایەن گروپێكەوە كە رۆژنامە بەریتانییەكان بە “توندڕەو” ناويان برد، هێرشكرایە سەر هۆتێلێك كە پەنابەرانی عیراقی تێدابوو، ئەمەش وایكرد هێزەكانی پۆلیس دەستوەردان بكەن و ڕێگە لە گەیشتنی گروپەكە بگرن بە هۆتێلەكە.

وتەبێژی حكومەت: دەبێت دۆلار بە 132 هەزار دینار بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان
پێشت وتەبێژی حكومەت: دەبێت دۆلار بە 132 هەزار دینار بفرۆشرێت بە هاووڵاتیان
مەسرور بارزانی بۆ فەرەنساییەكان: وەرن بۆ كوردستان وەبەرهێنان بكەن
دواتر مەسرور بارزانی بۆ فەرەنساییەكان: وەرن بۆ كوردستان وەبەرهێنان بكەن
ەیوەندیدار