مەسرور بارزانی بۆ فەرەنساییەكان: وەرن بۆ كوردستان وەبەرهێنان بكەن



سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پاریس لەگەڵ ژمارەیەك خاوەنكار و وەبەرهێنەر و بازرگان و نوێنەری چەندان كۆمپانیای فەرەنسایی كۆبووەوە و بارودۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان و چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی تاوتوێ‌ كرد و هانی وەبەرهێنەرە فەرەنسایییەكانیدا، بێنە كوردستان و وەبەرهێنان بكەن.

ئەمڕۆ هەینی میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردەوە، مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ فەرەنسا، لە نوسینگەی سەرەكی دەزگای بازرگانیی فەرەنسی بۆ كۆمپانیا فەرەنسییەكان Mouvement des entreprises de France (MEDEF) لە شاری پاریس ، لە گەڵ ژمارەیەك خاوەنكار و وەبەرهێنەر و بازرگان و نوێنەری چەندان كۆمپانیای فەرەنسایی كۆبۆتەوە.

ئەو میدیایانە لە زاری بارزانییەوە بڵاویانكردەوە”لە كۆبوونەوەكەدا، تیشكیان خستە سەر بارودۆخی گشتی ئابووری هەرێمی كوردستان و چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمەجۆركردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوازرییە گشتییەكان و پێشكەشكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە “.

هەروەها “سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە هاندانی كۆمپانیا فەرەنساییەكان كردووە، تا وەبەرهێنانی زیاتر لە كوردستان بكەن، و ئامادەیی هەموو هاوكارییەكی حكومەتی هەرێمیشی بۆ ئەو پرسە خستۆتەڕوو، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئامادەبووان چەندان سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەیان بە ئاراستەی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی فەرەنسایی لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو و وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشدارانیش درایەوە”، هەموو ئەمانە لەلایەن ئەو میدیایانەوە ئاماژەیان پێكراوە.

بەریتانیا، پەنابەرە عیراقییەكان دەبرێنە هۆتێلەكان
پێشت بەریتانیا، پەنابەرە عیراقییەكان دەبرێنە هۆتێلەكان
ئۆكراینا، داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت شارەكەیان چۆڵ بكەن
دواتر ئۆكراینا، داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت شارەكەیان چۆڵ بكەن
ەیوەندیدار